Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:43

ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار لەسەر كەوتنەخوارەوەی ئافرەتێك لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون دەستگیر دەكات

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر لەسەر رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئافرەتێك لە شووقەكانی ئیسكان دوو تۆمەتبار دەستگیردەكات.
 لەراگەیاندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی كاتژمێر حەوتی بەیانی لەشووقەكانی ئیسكانیی شاری هەولێر ئافرەتێك لە شووقەكان كەوتووەتە خوارەوە و باری تەندروستیی ناجێگیرە. 
دەشڵێت، لەسەر ئەم رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە. 
ئاسایشی هەولێر گوتیشی، زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەكە بڵاودەكەینەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.