Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:35

لە هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی د.فەرسەت سۆفی كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2023.11.18، لەمەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری  هەولێر و و بەرپرسانی حزبی و سەربازی و هاووڵاتیان و هاوڕێیان و كەس و كار و خانەوادەكەی، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە شاری هەولێر، لە سەر گڵكۆی جوانەمەرگ خوالێخۆشبوو د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، لەلایەن پارێزگای هەولێر ساڵیادی كۆچی دوایی د.فەرسەت سۆفی كرایەوە و سێیەمین خەڵاتی ساڵانەی د.فەرسەت سۆفی، وەك سیمبوولی دەستپاكی و دادپەروەریی، لەلایەن هێڤار فەرسەت سۆفی بەخشرا بە (حسێن علی تەها) فەرمانبەر لە بنكەی تەندروستی سماقۆڵی كە بڕی 20 ملیۆن دیناری گەڕاندۆتەوە بۆ بانكی كۆیە.
لە مەراسیمەكەدا،پارێزگاری هەولێر لە وتارێكدا، ڕایگەیاند: ''فرسەت سۆفی دیاردەیەكی دەگمەنی مرۆڤی دەستپاك و ڕاستگۆ و سەرڕاست بوو، یەكێك لە دڵسۆزترین كەسانی دەركەوتە بوو، ئەو سیمبولی دەستپاكی بووە و لە هەر شوێنێك بووبێت دژایەتیی گەندەڵیی كردووە.''
گوتیشی: ''بەهۆی ئەو دەستپاكییەی هەیبووە، بڕیارمان دا خەڵاتی دەستپاكی بە ناوی فرسەت سۆفی دابنێین بۆ ئەوانەی كە زۆر دەستپاكن. ئەمساڵیش خەڵاتەكەی دەدەین بە فەرمانبەرێكی دەستپاك لە بنكەی تەندروستیی سماقوڵی كە فەرمانبەری هێنان و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانە. لە دوو ساڵی ڕابردووشدا ئەم خەڵاتە جارێك بە عەرێزەنووسێك و جارێكی دیكەش بە كارمەندێكی ژینگەپارێز دراوە.''
جێگەی باسە، ئامانج لە پێشكەشكردنی خەڵاتی ساڵانەی د.فەرسەت سۆفی لەلایەن پارێزگای هەولێر بۆ زیندووكردنەوەی ئەو پیاوەیە مەزنەیە كە تەمەنێكی كورت ژیا، بەڵام ژیانی خۆی لە پێناو خزمەتكردنی (چاكسازیی، دادپەروەری، دەستپاكی) تەرخانكرد و وەكو پیاوی دەستپاكی و دادپەروەری ژیا، ئەو شانازییە ئەمڕۆش وەك سیمبوولی دەستپاكی و دادپەروەریی بەخشرا بە فەرمانبەر "حسێن علی تەها" كە ماوەی 25 ساڵە لە بنكەی تەندروستی سماوقوڵی فەرمانبەری بلیت بڕە و ماوەی 18 ساڵە تەخویل كراوە بۆ وەر گرتنی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی بنكەی تەندروستی سماقوڵی لە بانكی كۆییە، لە 2023.9.25، كەچووە بۆ وەرگرتنی مووچە بڕی 20 ملیۆن دیناری زیادەی بەهەڵە پێدراوە ، هەر ئەو كاتەی زانیویەتی كە ئەو پارەیە زیادەیە و بە هەڵە پی دراوە، یەكسەر گەراندویەتییەوە بۆ بانك.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.