Erbil 15°C سێشەممە 18 حوزەیران 14:48

كەشناسی لەبارەی هاتنی شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارین هۆشداری دەدات 

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزەانی هەرێمی كوردستان هۆشدارییەكی لەبارەی هاتنی شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارین بۆ ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان راگەیاند كە تیایدا هاتووە: 
لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەراست لە سەر هەرێمی كوردستان ، پێشبینی دەكرێت كەوا رۆژی یەك شەممە باران بارین لەسەر تەواوی ناوچەكەمان بەشێوەی مام ناوەند دەست پێ بكات ، لەكاتەكانی شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی ئاماژە پێكراو قوڵتر دەبێتەوە رێژەی دابارینەكە زیاد دەكات هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دادەبێت ، خێرایی باش چاڵاك دەبێت بۆ سەروی 35 كم / ك ، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات پاشان كاریگەریەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان .
لەبەرە بەیانی رۆژی دووشەممە لەگەڵ بەهێزبوون و چاڵاك بوونی كاریگەری ئەم شەپۆڵە باران بارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان وەكو ئامێدی ، چمانكێ ، شێڵادزە ،  سەنتەری پارێزگای هەولێر ، بەحركە ، خەبات ، هیران ، قوشتەپە  ، چەمچەماڵ ، دەربەندیخان ، مەیدان .
لەدوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە باران بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنورییەكان دەبارێت و  پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو  دادەبەزێت كە لەنێوان ( 5 – 8 ) پلەی سیلیزی .
كاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیە تا ئێوارەی رۆژی سێ شەممە بەردەوامی هەیە و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت . 
تێبینی / لەگەڵ نزیك بوونەوەی هاتنی كاریگەری ئەم شەپۆڵە وردەكاری زیاتر لەسەر ئەو ناوچانەی كە باران بارینی زۆردەبێت بڵاو دەكەینەوە . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.