بەپێی سەرچاوەیەكی بانكی ئەمڕۆ شەممە، بانكی ناوەندی عێراق ڕێككەوتنەكانی كۆتایی لەگەڵ بانكی یەكەمی ئەبوزەبی ئیمارات تەواو كردووە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای ڕاگەیاند، هیوادارم لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا جێبەجێكردنی ڕاستەقینەی كارەكانی بەرزكردنەوەی هەژماری بانكی عێراقی لە درهەمی ئیمارات دەست پێبكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی قۆناغی یەكەمی بەرزكردنەوەكە پێنج بانكی ئەهلی عێراقی لەخۆ بگرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، پێشبینی دەكرێت دوای هەڵسەنگاندنی قۆناغی یەكەمی جێبەجێكردنەكە كە ڕەنگە چەند هەفتەیەك بەردەوام بێت، ژمارەی بانكەكان دوو هێندە زیاد بكات.
ڕۆژی 11ی ئەم مانگە، سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئاشكرا كرد كە بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی لە ئیمارات ئەنجامیاندا، كە لە ئەنجامدا بڕیاری گرنگ سەبارەت بە گواستنەوەی دەرەكی و بەرزكردنەوەی باڵانسی بانكی بە دۆلار دەرچوو.
بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار هەژماری بانكە عێراقییەكان بە دراوی ئیماراتی بەهێز دەكرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.