Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 17:04

شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ ناوچەكەمان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری حاجی ئۆمەران ئەو ناوچە شاخاویانە دەبێت كە بەرزیان لە 1800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە زیاترە.
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: لە نیوەرۆی سبەی یەكشەمەوە 19/11/2023 لەئەنجامی نزیكبوونەوەی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆكەی دەریای ناوەراست خێرایی با لە زۆربەی ناوچەكاندا مامناوەند چالاك ئەبێت بەخێرای 15-30كم/ك لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە . هەروەها گوتی: لەكاتەكانی ئێوارەی سبەیدا كاریگەری سەرەتایی شەپۆلەكە لەسەر ناوچەكانمان دەستپێدەكات بەشێوەی بارانی مامناوەند و لەكاتەكانی شەودا چالاكتر ئەبێت بۆ بارانی بەردەوام و بەخوڕ لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسكە لە زۆربەی ناوچەكاندا ھاوكات خێرایی با لەكاتی باران ناوبەناو چالاكتر ئەبێت لەنێوان 20-45كم/.
گوتیشی:لە كاتە جیاوازەكانی رۆژی دووشەمە 20/11/2023 چەقی بەھێزی چڕی بارانەكە ئەبێت لەسەر سەرجەم ناوچەكان بەشێوەی بەردەوام و ھەندێك كات ئاستی بارانەكە بەخوڕ ئەبێت لەگەڵ ڕوودانی ھەورە بروسكە و ھەندێ ناوچەش تەرزە بارین ئەبێت ، بەھۆی كاریگەری ئەو بارستە ھەوای ساردەی لەگەڵ ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە ناوچەكە دەگرێتەوە ھەر لە رۆژی دووشەمە پلەكانی گەرما بەرێژەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ وسبەی نزمتر ئەبێتەوە و كەشێكی سارد دروست ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكاندا .
ئاماژەی بەوەشدا لە نێوان ئێوارەی دووشەم بۆ بەرەبەیانی سێشەمە 21/11/2023 بەھۆی زیاتر نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و بەردەوامی شەپۆلەكە ئەگەری بارینی بەفر لەسەنتەری حاجی ئۆمەران ئەو ناوچە شاخاویانە ئەبێت كە بەرزیان زیاتر لە 1800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا ، بەگشتی كاریگەری ئەم شەپۆلە تا نیوەرۆی سێشەمە بەردەوامی ئەبێت و دواتر كەشەكە سەقامگیر ئەبێتەوە .
روونیشیكردەوە،لەماوەی درەنگانی سبەی شەو تا ئێوارەی دووشەمە كە چەقی ئەم شەپۆلەیە ئەگەری دروستبوونی لافاو ئەبێت بەتایبەتیش لەسەنتەری پارێزگای ھەولێر و دەوروبەری ، سنوری ئیدارەی سۆران و سنوری قەزای ئاكرێ و ئامێدی ، بادینان بەگشتی پێشبینی زۆرترین رێژەی بارانبارین لەو ناوچانەدا دەكرێت كە رێژەكەی لەنێوان 60 تا زیاتر لە 100 ملیممەترە ، لە سەرتاسەری ناوچەكانیشدا رێژەی باران لەسەروو 40 بۆ 50 ملیممەتر چاوەروان دەكرێت تا نزیك 100 ملیممەتر ، لەناوچەكانی دیكەشدا سنوری پارێزگای سلێمانی و كەركوك و دھۆك و ئیدارەی راپەرین ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی ئاستەنگی ھاتوچۆ ئەبێت لەسەر ناوچە نزمەكان ئەو شوێنانەی رێرەوی ئاوی باراناویان پێدا تێپەردەبێت یان كۆدەبێتەوە ، لەماوەی ئەم بارانەدا ھەموو شوێنەكان پەڵەدانیان مسۆگەرە و بارانێكی بە رەحمەت ئەبێت و دوور ئەبێت لەڕوودانی كارەسات و زیان .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.