Erbil 29°C سێشەممە 17 ئەیلوول 19:26

سێیەمین ڕۆژی پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی لە هەولێر بە بەشداریی 210 کۆمپانیا بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێیەمی پێنجەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی لە هەولێری پایتەخت بەڕێوە دەچێت و تا ئێستاش 21 ملیۆن دۆلار قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پێشانگەکەیە.
گۆران سەعد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەوبارەیەوە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕاگەیاند: "لەو پێشانگەیەدا 210 کۆمپانیا لە10 وڵاتەوە بەشدارن، 38 کۆمپانیایان کوردستانی و عێراقین، ئەوانی تر کۆمپانیای چاینا، تورکیا، ئێران، پۆڵەندا، بەریتانیا، ئەڵمانی و وڵاتانی ترن. تا ڕێکەوتی 2023/11/15، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی کۆمپانیاکان 21ملیۆن دۆلار بووە."
گوتیشی: "لەم سێ ڕۆژەدا 7 هەزار سەردانیکەری ناوخۆیی و دەرەکی هەبووه‌. مەبەستی ئەم پێشانگه‌یە نزیککردنەوەی کۆمپانیای ناوخۆیی و دەرەکییە بۆ ئاڵوگۆڕ و بەهێزکردنی ئابووری و کاری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان."
لەبارەی پشتیوانیی کابینەی نۆیەم بۆ ئەو چالاکییە بازرگانییە، گۆران سەعد گوتیشی: "هەموو ئەو پێشانگەیانەی لێرە دەکرێنەوە، بە پاڵپشتیی کابینەی نۆیەم و سەرۆکوەزیران دەکرێت، کە خۆیشی سەردانی پێشانگەکەی کردووە و گرنگی پێ داوە. لەم سۆنگەوە ساڵانە دوو پێشانگەی بیناسازی دەکەینەوە."

لە سەردەمی کابینەی نۆیەمدا بەبازاڕکردن و هەماهەنگیی بازرگانیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی گەشەی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێشانگەی گەورە و کۆکەرەوە لەو بوارانەدا ڕێک دەخرێن، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەکنیکی لەو بوارەدا پێش دەخەن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.