Erbil 10°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:31

100 ملیۆن دۆلار گەیشتە بانكێكی عێراق

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەكی حكومی ئاگادارئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند: 100 ملیۆن دۆلار گەیشتووەتە بانكێكی عێراقی كە ئەركی هاوردەكردنی دۆلاری پێسپێردراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە میدیای عێراقی ڕایگەیاندووە،لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بانكی ناوەندی ڕەزامەندی داوەتە سێ بانكی ئەهلی عێراقی بۆ هاوردەكردنی دۆلاری ئەمریكی و دابینكردنی پێویستی كڕیارەكانیان بۆ ئەم دراوە بە بڕی (100) سەد ملیۆن دۆلار.
سەرچاوەكە ئاماژە بەوەشكرد، یەكێك لە باری بانكەكان گەیشتووەتە عێراق و چەند بانكێكی دیكەش داواكارییان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی ئەركی هاوردەكردنی دۆلار بگرنە ئەستۆ.
هەوەرها گوتی: بانكی بازرگانی عێراق (TBI) لە ئێستادا گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات بۆ گواستنەوەی بری 120 ملیۆن دۆلار بۆ ناو عێراق.
پێشتر سەرچاوەیەكی ئاشكرای كردبوو لەبەر ڕۆشنایی كۆبوونەوەكانی ئەم دواییەی بانكی ناوەندی لەگەڵ لایەنی ئەمریكی، ژمارەی ئەو بانكانەی كە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ باڵانسیان بە دۆلاری ئەمریكی بەهێز بكرێت، بووەتە 10 بانك كە پێنج لەو بانكانە لەڕێگای" بانك سیتی" و پێنج بانكەكەی تریش لە ڕێگەی "بانكی جەی پی مۆرگان" دەبێت. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.