Erbil 19°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 14:54

كتێبی"چنینەوەی مێژووی محەمەد رەزا سەرگەڵوویی پێشمەرگەو سەركردە" بڵاودەكرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوار شەممە 15-11-2023لقی 21 پارتی دیموكراتی كوردستان لەژێر چاودێری مەكتەبی رێكخستنی پارێزگاری سلێمانی-هەڵبجە-ڕاپەرین(پ  د ك) لە ڕێوڕسمێك دا كتێبی" چنینەوەی مێژووی محەمەد رەزا سەرگەڵوویی پێشمەرگەو سەركردە" لە نووسینی  رۆژنامەنووس" بەرهەم شێخ عزەدین" بڵاودەكرێتەوە. 
كتێبی" چنینەوەی مێژووی محەمەد رەزا سەرگەڵوویی پێشمەرگەو سەركردە" لە 8 بەش پێك هاتووە  (380)لاپەڕە پێك هاتووە.
لەسەر ناوەرۆكی كتێبەكە رۆژنامەنووس" بەرهەم شێخ عزەدین"، لە لێدوانێكی تایبەت بە ماڵپەری كوردستان تیڤی دا راگەیاند" ئەم كتێبە لە هەشت بەش پێك هاتووە  بەشی یەكەم بریتییە لە نووسینەوەی مێژووی  سەركردەیەك  لە هەناوی شۆڕشدا، چەشنی ئەستێرەیەكی  گەش و پڕشنگداری  ئەم  نیشتمانەو خانەوادەكەی  و هەروەها كورتە باسێكم لە چۆنییەتی ناسینی خۆم و شێخ محەمەد رەزا كردووە  و پاشان  كاك عارف تەیفوور ئامۆزا و هاوڕێ و هاوسەنگەری خەباتی نەپساوەی شێخ محەمەد رەزا ،بەچەند وشەیەكی كورت و پڕ مانا قسەی كرد ،هۆكاری ئەوەی كەجەنابیان نەیان ویست زۆر بدوێن ئەوە بوو كەحەزیكرد دەرفەت بۆ هاوسەنگەران و خۆشەویستانی كاكە حەمە بەجێ بمێنێت و ئەوان زیاتر بدوێن كەئەمەش خۆی لەخۆیدا  گەوری نواندنی،چوونكە ئەگەر كاك عارف بدوایە تەنها بیرەوەرییەكانی ئەو لەگەڵ كاكەحەمە كتێبێك دەبوو چوونكە زۆربەی ژیانیان بەیەكەوە بووە".
هەروەرها " بەرهەم شێخ عزەدین"لەسەر بەشی دووەمی كتێبەكە دەڵێت "باس لە ژیان و خەباتی  بەردەوامی  كاك محەمەد رەزا و  بەشێك لە وێستگە مێژووییەكانی  ژیانی خراوەتە روو لەگەڵ  گوڵبژێرێك لە ئەرشیف و ئەلبوومی وێنەكانی  خوالێخۆشبوو محەمەد رەزا  بە گوێرەی وێستگەكانی ژیان  و خەباتی  سیاسی و مەدەنی و پێشمەرگایەتی  خراوەتە ڕوو ، لەبەشی سێیەمیشدا،پشتم بەسەت بە : بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد بەرگی چوارەم 1975 – 1990 شۆڕشی گوڵان لە نووسینی سەرۆك مەسعود بارزانی بەرگـی چوارەمـی زنجیـرە كتێبـی  (بارزانـی و بزووتنـەوەی ڕزگاریخـوازی كـورد) لـە نووسـینی سـەرۆك مەسـعود بارزانـی بـە ناونیشـانی (شۆڕشـی گـوڵان)
كەسەرۆك بارزانی لە چەند بەشێكی ئەو كتێبەدا  ناوی خوالێخۆشبوو  شێخ محەمەد رەزای  هێناوە ، بەناونیشانی ( محەمەد رەزا لە بیرەوەرییەكانی مەسعود بارزانی دا)  هەر لەو بەشەدا باس لە رۆڵی  محەمەد رەزا لە دامەزراندنی سەركردایەتی  كاتی و  دەسپێكی  هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان كراوە. هەرلەو بەشەدا گوڵبژێریك لە وێنەكانی  سەركردایەتی كاتی نیشاندراوە.
لە درێژەی لێدوانەكەی  " بەرهەم شێخ عزەدین" دەڵێت "ڕەنگە زۆرێك بپرسن بۆ پەنام بردۆتە بەر كتێبی سەرۆك بارزانی؟
لێردا دەڵێم:ئەوەی جێی داخە زۆر لەسەركردەو هەڤاڵانی خەباتی كاك محەمەد ڕەزا لەژیان نەماون،جەنابی سەرۆك زۆر تولانی بێت انشاالڵە،كاكەحەمەی ڕەحمەتی یەكێك بوو لە هاوەڵە نزیك و متمانە پێكراو  خۆشەویستانی جەنابی سەرۆك بارزانی،بۆیە لەكاتی بەندە ڕاسپێردرام بۆ ئەم ئەركە نامەیەك ئاڕستەی جەنابیان كرد،لەوەڵام ئەوەم پێگەیشت كە سەرۆك فەرموویەتی لە كتێبەكانم باسی خوالێ خۆش بووم كردووە با لەوێ دەقی نووسینەكانم لەسەر شێخ محەمەد وەربگرن".
لەبارەی بەشی چوارمیشدا " بەرهەم شێخ عزەدین" دەڵێت" كۆمەڵێك  دیدارو چاوپێكەوتنی رۆژنامەوانی بەندەیە  لەگەڵ هاوسەنگەرو هەڤاڵانی  كاك شێخ محەمەد ڕەزا ی پێشمەرگەو سەركردە ، سەبارەت  بە كەسایەتی و قارەمانیەتی  و نیشتمانپەروەریەتی و هەڵوێستی بەرزی  ئەو پیاوە مەزنە ئەنجامم داون ، لەوانە :  
ـ جەنابی كاك فازڵ میرانی  
ـ كاك تاریق ئاكرەیی 
ـ كاك  دڵشاد میران  
ــ دكتۆر مەحمود دەروێش نادر 
ــ كاك عەبدولسەلام بەرواری  
ـ كاك فەوزی ئەسعەد ،كەبەداخەوە  ئەم پەرتومەی لەسەر هەڤاڵەكەی نەبینی و ژیان ئاوای لێ كردین.
ـ كاك فرسەت ئەحمەد  
ــ  كاك ئەحمەدی  كوێخا سمایلی تەلان  
ـ كاك  شێخ مەحمودی حاجی كاكە حەمەی شێخ عەبدولكەریمی شەدەڵە 
ـ كاك  د. سەلاح عەلی ساڵحی رەشە 
ـ كاك دكتۆر سامان شاڵی  
ـ كاك شاڵاوی عەلی عەسكەری  
ـ كاك شێخ جەعفەر شێخ عەلی بەرزنجی 
ـ كاك بەهادین عەلی ساڵحی رەشە 
ـ  كاك حسێن سنجاری 
ـ كاك عەزیز عومەر 
ـ كاك سیامەند بەننا .
لەبارەی بەشی پێنجەمی ئەو كتێبە رۆژنامەنووس" بەرهەم شێخ عزەدین" دەڵێت"  باسێكە لەژێر ناونیشان بۆ (نەمسا ..بڵند گۆیەك بۆ شۆڕشی گوڵان) سەنتەری راگەیاندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز  لەگەڵ  بڵاوكردنەوەو نیشاندانی  ئەلبوومی وێنەكان، لە بەشی شەشەمی كتێبەكە چەند دیدار و چاوپێكەوتنی نێو گۆڤارو ڕۆژنامەكانە وەكو (رۆژنامەی بۆایەتی و رۆژنامەی خەبات)  
ئەوەی مایەی شانازییەكی دیكەیە بۆبەندە زۆربەی ئەو دیدار و گفتو گۆیانە خۆم لەگەڵم ئەنجامداوە".
 هەروەها لە درێژەی  لێداونەكەیدا،رۆژنامەنووس" بەرهەم شێخ عزەدین"دەڵێت " بەشی حەوتەمی
بریتییە لە بەرنامەی پەنجە مۆری ( كەناڵی  رووداو) كەلەساڵی 2017 لەگەڵ كاكە حەمە ئەنجامیان دابوو لەگەڵ نیشاندانی چەند وێنەیەكی مێژوویی ".  
لە كۆتایی لێدوانەكەی دا رۆژنامەنووس بەرهەم شێخ عزەدین: دەڵێت ئەم بەشە بریتییە لە گەوهەرێك لە جێماوی  بەڵگەنامەكان و دەستنووس و یاداشتەكانی خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد رەزا سەرگەڵوویی
لێرەدا باسی  (سەفەری كاك مەسعود بۆ نەمساو  هەوڵی تیرۆركردنی) دەكات ، پاشان باس لە وەفاتی جەنابی بارزانیی نەمر دەكات  و دەڵێت : پاش وەفاتی بارزانیی نەمر  بۆ یەكەمجار توانرا  سەركردایەتی كاتی پارتی  لە (گوندی شاوانە)  كۆبێتەوە .دواتر باس لە كۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان  دەكات ..
ـ باس لە گرتن و لە سێدارەدانی  لەیلا قاسم و هاوڕێكانی دەكات.
ـ  وتەیەكی كاكە حەمە بۆ ساڵیادی جەوهەر نامیق.
 ـ شێخ محەمەد رەزا لە دەسنووسێكی دیكەدا باس لە  قۆناغەكانی ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی و  دبلۆماسیەتی  خۆی دەكات ،ئەوەی گرنگە لێرە باسی بكەم ڕەحمەت  زۆر بەوردی كرای لەسەر ئەرشیف كردنی قۆناغەكانی ژیانی خۆی كردووە كەمن سودی زۆرم لێبینی.
شایانی باسە ڕێورەسمەكە لە كاتژمێر( 11)ی پێش نیوەڕۆلە هۆڵی بۆنەكانی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای سلێمانی (پ.د.ك) بەرێوەدەچێت.
 

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.