فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی تیرۆریستای داعشی له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری به بوونی شانه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له باكوری وادی سه‌رسار له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا توانرا سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی شانه‌كه بكوژرێن و له‌ناو ببرێن.
بڵاویشی كرده‌وه: شانه‌كه له چوار تیرۆریستی داعش پێكهاتبوون كه له كاتی ئۆپه‌ڕاسیۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا دوو له تیرۆریسته‌كان پشتێنی بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو و هه‌وڵی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان دابوو.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاند كوژرا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراقیش به‌شدارییان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.