Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:56

هۆكاری زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

دامەزراوەیەكی ئابووری عێراق ، هۆكاری زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار دەگەڕێنێتەوە بۆ بەكارهێنانی زۆری كاڵای هاوردەكراو.
دەزگای ئایندەی عێراق بۆ لێكۆڵینەوە و ڕاوێژكاری ئابووری ،كێشەی زیادبوونی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان بۆ بەكارهێنانی زۆری كەلوپەلی هاوردەكراو گەڕاندەوە، بەو پێیەی قەبارەی هاوردەكردن لە ماوەی ئەمساڵدا گەیشتۆتە 55 ملیار دۆلاری ئەمریكی كە بەم شێوەیە بووە: ئیمارات 19 ملیار دۆلار، چین 13 ملیار دۆلار، توركیا 10 ملیار دۆلار، ئێران 9 ملیار دۆلار، هیندستان: 4 ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پێویستمانە ستراتیژییەكی ڕوونە بۆ كاركردن، كە بریتییە لە سنوورداركردنی گەشەی ساڵانەی هاوردەكردن و كەمكردنەوەیان،ئەمەش بە گرتنەبەری سیاسەتێكی كشتوكاڵی و پیشەسازی و دەرهێنان دەبێ، كە پێویستیمان بە كەرەستەی خاو كەمدەكاتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.