Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:19

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی: سیستەمی چاودێری تەندروستی غەززە لە لێواری داڕمان دایە

کوردستان TV
100%

تێدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانی ڕاگەیاندووە، هەر 10خوولەك جارێك منداڵێكی مامناوەند دەكوژرێت و هۆشداریشیدا كە “هیچ شوێنێك وهیچ كەسێك سەلامەت نییە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، نیوەی نەخۆشخانەكانی غەززە كە ژمارەیان 36 نەخۆشخانەیە و دوو لەسەر سێی ناوەندەكانی چاودێری تەندروستی سەرەتایی كارناكەن و ئەوانەی كە تا ئێستا كاردەكەن زۆر لە توانای خۆیان زیاترن، سیستەمی چاودێری تەندروستیش لە لێواری داڕمان دایە. 
هەروەها گوتی، لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی زیاتر لە 250 هێرشی بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكان لە غەززە و كەناری ڕۆژئاوا پشتڕاستكردووەتەوە، هاوكات 25 هێرشیش بۆ سەر دامەزراوە تەندروستییەكانی ئیسرائیل روویداوە.
لەلایەكی دیكەوە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ "بی بی سی" بەریتانی ڕایگەیاند، منداڵان و ئافرەتان و بەساڵاچووان (لە كەرتی غەززە) بۆردومان دەكرێن و شەرعیەتیش بەمە دراوە .

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.