وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له 35ـه‌مین رۆژی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین، دوا ئاماری قوربانییانی له كه‌رتی غه‌ززه بڵاو كرده‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئێستا 11078 كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 4506 منداڵن له‌گه‌ڵ 3027 ئافره‌ت و 678 به‌ساڵاچوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوایین ئاماری بریندارانیش 27 هه‌زار و 490 كه‌سه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین جه‌ختیشی كرده‌وه، تا ئێستا زانیاری‌یان له بێسه‌روشوێنبوونی 2700 كه‌س پێ گه‌یشتووه، 1500 له‌و رێژه‌یه‌ش منداڵن و تا ئێستا له‌ژێر داروبه‌ردووی باڵه‌خانه ڕووخاوه‌كاندا ماونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.