Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 04:14

جامی لیڤه‌ری 2024 له‌ به‌رلین به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌ستێره‌ی ئیسپانی كارلۆس ئه‌لكاراز نوێنه‌رایه‌تی تیپی ئه‌وروپا ده‌كات له‌جامی لیڤه‌ری 2024 كه‌ ركابه‌ریه‌كانی له‌به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌ده‌چێت.
 لای خۆیه‌وه‌ كاپتنی تیپی ئه‌وروپا بیۆرن بۆرگ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، زۆر به‌په‌رۆشین بۆ ئه‌وه‌ی رایبگه‌ینێن خاوه‌ن دوو نازناوی چوار پاڵه‌وانیه‌تیه‌ گه‌وره‌كه‌ی جیهان كارلۆس ئه‌لكاراز له‌گه‌ڵ تیپی ئه‌وروپا له‌شاری له‌جامی لیڤه‌ری2024 ده‌كات.
 هه‌روه‌ها بۆرگ وتیشی تیپه‌كه‌مان بۆ سالی2024 شه‌ش تێنسزان له‌خۆوه‌ ده‌گرێت، ئه‌میش له‌پێناو گه‌رانه‌وه‌ی جامی لیڤه‌ر دوای ئه‌وه‌ی بۆ دووجار ئه‌و نازناوه‌مان له‌به‌رامبه‌ر تیپی جیهان دۆراندن، جێی ئاماژه‌یه‌ تیپی ئه‌وروپا له‌ده‌ستپێكی جامی لیڤه‌ر بۆ چوار جاری له‌سه‌ر یه‌ك براوه‌ی نازناوه‌كه‌ بوون.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.