دژە تیرۆری كوردستان رایگەیاند: بە دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی هەریر.
دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، شەوی ڕابردوو لە كاتژمێر 23:30 و كاتژمێر 00:40، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرش كرایە سەر بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر.
دەشڵێت: بەگوێرەی زانیارییەكان، هێرشەكان هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی لێ نەكەوتووەتەوە.
دژە تیرۆری كوردستان راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.