گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چێته به‌غدا.
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەچێتە بەغدا و لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
پێشه‌وا هه‌ورامانی ڕاشیگه‌یاند: سەردانەکە بۆ هەماهەنگی، دەرخستن و خستنەڕووی ئامادەکارییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م جومانه غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی چوارشه‌م ده‌گه‌نه به‌غدا و سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان قسه ده‌كه‌ن.
به‌پێی مه‌ڕسوومی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 25ی شوباتی 2024 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.