Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 20:52

 دكتۆر عەتییە خوێندنەوە بۆ دوو كتێبی خۆی دەكات

کوردستان TV
100%

سبەی چوارشەممە 8/11/2023 كەسایەتیی ناسراوی كوردستان و پزیشكی ناوداری هەولێر، خاتوو عەتییە خوێندنەوەیەك بۆ دوو كتێبی خۆی، لە كتێبخانەی كارێزدا دەكات.
دكتۆر عەتییە محەمەد سەعید ساڵەیی ،كەسایەتییەكی ناسراوی كوردستان و پزیشكێكی ناوداری هەولێرە، هاوژینی كەسایەتی و ئەكادیمیی ناسراوی كەركووك و كوردستان، د. نووری تاڵەبانییە. 
ساڵی 1967 كۆلیژی پزیشكیی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە. لە ساڵی 1971دا بۆ بەدەست هێنانی پسپۆرایەتی چووەتە لەندەن. 
لە ساڵی 1978دا بە پلەی نایاب یەكەمین خولی دیپلۆمی لە زانكۆی بەغدا تەواو كردووە. لە كۆلیژی پزیشكیی زانكۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە. لە كۆڕەوەكەی 1991دا بەرەو هەندەران كۆچی كرد و لە ئینگلتەرا گیرسایەوە. لە ساڵی 2002دا گەڕایەوە كوردستان و ئێستا لە هەولێر پایتەختی باشووری كوردستاندا نیشتەجێیە.
دكتۆر عەتییە لە هەنگاوێكی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا، تەرمی 122 كۆرپەی كوردی سەردەمی ئەنفالی لە گیراوەی نێو شووشەدا پاراستووە. لە بارەی ئەو تەرمانەوە دەڵێ "ئەم منداڵانە لە سەردەمی شاڵاوی ئەنفالدا بە مردوویی لە دایك بوون."
 دكتۆر عەتییە ڕوونی دەكاتەوە "ئەنفال كاریگەریی خراپی بەسەر ئەو نەوەیە هەبوو كە هێشتا لەو سەردەمەدا لە دایك نەبووبوون. لە كاتی ڕاگواستنی خەڵكی گوندەكانی كوردستان بۆ كۆمەڵگەی زۆرەملێ، ژنانی دووگیان تووشی لەبارچوون دەهاتن، لەبەر كەم خوێنی كۆرپەكانیان لەدەست دەدا، یان منداڵی كەم ئەندامیان دەبوو."
بڕیار وایە دكتۆر نووری تاڵەبانی و پرۆفیسۆر د. عومەر پەتی بە یاوەریی دكتۆر عەتییە بچنە كەركوك ، دوای خوێندنەوەی هەردوو كتێبەكەش، دكتۆر عەتییە كتێبەكانی بە واژۆی خۆی پێشكەش بە میوانان دەكات.
 شایانی باسە رێورەسمەكە لە كتێبخانەی كارێز كاتژمێر (3,30) ئێوارە بەرێوەدەچێت هاتن بۆهەمووانە.
 

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.