Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:29

كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی لە پیرمام دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا شاندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان گەیشتە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام .
بەپێ ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری كوردستان تیڤی كەوتوون لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەرو پرس لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێت كە بریتییە لە:
-پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و دۆزینەوەی میكانیزمی گونجاو بۆ چارەسەركردنی تەواوی لەمپەرەكان .
بابەتی دووەمیش پرسی رێكخستنەوەی نێو ماڵی كوردو كۆدەنگی نێوان لایەنە سیاسیەكان دەبێت بۆ پاراستنی قەوارەی دەستووری سیاسی و یاسایی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ئەو گوشارانەی دەخرێنە سەر هەرێمی كوردستان .
بابەتێكی تریش پرسی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت دوای رێككەوتنی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەكرێت. 
شایانی باسە شاندەكەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون لە نێچیرڤان بارزانی ، مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و ،فازڵ میرانی، وشیار زێباری ، مەحمود محەمەد،پشتیوان سادق ،جەعفەر ئیمنكی .
شاندی یەكێتیش پێك هاتوون لە :باڤڵ تاڵەبانی ،قوباد تاڵەبانی، ، عیماد ئەحمەد، ،دەرباز كوسرەت رەسوڵ، ،رێواز فایەق ، ،سەعدی پیرە ، رەفعەت عەبدوڵڵا، شاڵاو عەلی عەسكەری .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.