Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:23

ڤیدیۆ.. ئەو كەسە دەستگیركرا كە بەئۆتۆمبێلەكەی لەهاووڵاتییەكی دابوو 

کوردستان TV
100%

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەئۆتۆمبێلەكەی لەهاوڵاتییەكی دابوو و هەڵاتبوو .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە ئۆتۆمبێلێك هاووڵاتییەكی برینداركردووەو هەڵاتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەختیارییەوە ئۆتۆمبێلەكە لە ناوچەی پیشەسازی بدۆزرێتەوەو دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت .
بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، رووداوەكە لەكاتێكدا بووە كە ئەو هاووڵاتییە سەرقاڵی كۆكردنەوەی مقەبا بووەو شۆفێرێك بە ئۆتۆمبێلەكەی لێیداوەو برینداری كردووە، دواتریش هەڵاتووە .
پۆلیسی ئاماژەی بەوەشداوە،لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، أ، ع ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 23 لەیاسای هاتووچۆ ڕاگیراوەو دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.