ئەمڕۆ سێشەممە 7-11-2023 لە شاری هەولێر لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لەرێوڕسمێك دا كتێبی (هاوڕێیانی پەروەردە) لە نووسینی نووسەر ( سوهەیل تاهیر عەبدولڵا ) بڵاودەكرێتەوە.
لەسەرناوەرۆكی كتێبەكە نووسەر( سوهەیل تاهیر عەبدولڵا ) سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەلێداوانێكی تایبەت بە ماڵپەری كوردستان تیڤی راگەیاند"كتێبی (هاوڕێیانی پەروەردە)، كتێبێكە تایبەت بەبواری پەروەردە ، پێك دێت لە 215 لاپەڕە ، چەندین بابەتی پەروەردەیی لە خۆدەگرێت هەر لە سەرەتای لە دایك بوونی منداڵ تا تەمەنی 18 ساڵ ، ئامانج لە بابەتەكانی ئەو كتێبە ئاراستەكردنی منداڵە بۆ ئەوەی بتوانیین كۆمەڵگەیەكی پێشكەوتوو بنیاد بنێین ، نووسەر تیشكی خستۆتە سەر شێوازە ئەرێنییەكانی پەروەردە كردن و چەندین رێنمایی و ئامۆژكاری ئاراستەی دایك و باوكان دەكات ".
هەرلە درێژەی لێدوانەكەی گوتی" لە كتێبەكە تیشك خراوەتە سەر قۆناغەكانی خوێندن و رۆڵی مامۆستا و دامەزراوە پەروەردەییەكان لە بنیادنان و پەروەردە كردن و چەسپاندنی چەندین بەهای بەرزی كۆمەڵایەتی لە ناخی قوتابیان بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و نەتەوەیی و كۆمەڵایەتی و تەندروستی . كە لە كتێبەكەدا خێزان و دامەزراوە پەروەردەییەكانی پێكەوە بەستۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانرێ بە باشترین شێوە منداڵانی كوردستان پەروەردە بكرێن ".
نووسەر( سوهەیل تاهیر عەبدولڵا ) سەرپەرشتیاری پەروەردەییە لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر لە دایك بووی ساڵی 1967 ـە سەدان بابەتی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لە رۆژنامەو گۆڤارو ماڵپەڕەكان بڵاو كردۆتەوە،ئەوە دووەمین كتێبی نووسەرە لە بواری پەروەردە ، ئەو كتێبەش لە لایەن وەزارەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان كابینەی نۆیەم بەچاپ گەیەندراوە .
شایانی باسە كۆڕەكە لە لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان مەكتەبی سكرتارییەت،هۆڵی شەهید حەسیب كاتژمێر 4ی ئێوارە بەڕێوە دەچێت.
ئەمڕۆ لە رێوڕسمێك دا كتێبی (هاوڕێیانی پەروەردە) بڵاودەكرێتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.