Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:33

بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل هۆشداری لە روودانی بوومەلەرزەیەكی بەهێز لەناوچەكە دەدرێت

کوردستان TV
100%

زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداری دەدات لە روودانی "بوومەلەرزەیەكی گەورە" لە ناوچەكە بەهۆی بۆردومانی غەززەوە دەدات.
ئەمڕۆ سێشەممە، فرانك هوگرێبیتس، زانای بوومەلەرزەزانی هۆڵەندی هۆشداریدا لەوەی ئەو تەقەمەنیانەی كە ئیسرائیل لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە غەززەی پێ بۆردومان كردووە، دەتوانێت ببێتە هۆی روودانی بوومەلەرزەیەكی گەورە لە ناوچەكەدا.
ئەو زانایە هۆڵەندییە دەڵێت: دەبێت جیهان ئیسرائیل ناچار بكات ئەم شێتییە ڕابگرێت، بەدەر لە كۆمەڵكوژی دژی فەلەستینییەكان، ئەم بۆردومانە دواجار كاریگەرییەكی گەورەی بوومەلەرزەیی لەسەر ناوچەكە دەبێت ،ئەمەش دەبێتە هۆی خێراكردنی روودانی بوومەلەرزەیەكی گەورە بەدرێژایی دەریای مردوو .
چەند ڕۆژێك لەمەوبەر ڕوانگەی مافی مرۆڤی یۆرۆ و دەریای ناوەڕاست ڕایگەیاندبوو كە ئیسرائیل زیاتر لە 25 هەزار تۆن تەقەمەنی لە كەرتی غەززە فڕێداوە كە هاوتایە لەگەڵ دوو بۆمبی ئەتۆمی.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.