Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:18

ژمارەی كوژراوانی فەلەستینییەكان گەیشتە 10 هەزار و 165 كەس 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەلەستینیانەی كە بە تەقەی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی ڕۆژئاوا كوژراون و ئەوانەی لە ئەنجامی بۆردومانی توندی كەرتی غەززە كوژراون بۆ زیاتر لە 10 هەزار كەس بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاندووە، ژمارەی كوژراوان و برینداران لە ئەنجامی بەردەوامی دەستدرێژی بۆ سەر كەرتی غەززە و كەرتی ڕۆژئاوا بۆ 10 هەزار و 165 كەس بەرزبووەتەوە، هەروەها ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە نزیكەی 27 هەزار كەس.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، زیاتر لە 70%ی گیان لەدەستدان لە كەرتی ڕۆژئاوا و كەرتی غەززە منداڵ و ژن و بەساڵاچووانن .
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.