سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی پێشوازیكردن له یاریزانان و شاندی یانه‌ی ئیتیحادی سعوودی ئاماژه‌ی به پێگه‌ی مێژوویی شاری هه‌ولێر كرد و پێی گوتن "هه‌ولێر كۆنترین شاره كه مرۆڤی تێدا نیشته‌جێ بووه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆك و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی یانه‌ی وه‌رزشی ئیتیحادی سعوودی كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوای به‌خێرهێنانی شاند و سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌ی ئیتیحاد، ئاماژه‌ی به په‌یامی گرینگی وه‌زرش كرد كه له‌یه‌كنزیككردنه‌وه و ته‌بایی و ئاشته‌واییه له‌نێوان گه‌لانی جیهاندا.
مه‌سرور بارزانی گوتی "خه‌ڵكانێكی زۆر له سه‌رانسه‌ری جیهان ته‌ماشای ئێوه ده‌كه‌ن، گرینگ نییه چ ڕه‌گه‌زێكن یان له كام وڵاتن یان هه‌ر باوه‌ڕ و ئاینێكن، به‌ڵكو ته‌نیا خۆشه‌ویستی وه‌رزش كۆیان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش وه‌رزش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه به گشتی هه‌یه".
گوتیشی "زۆربه‌تان یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیوادارم ئه‌مه دواجارتان نه‌بێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له دیداره‌كه‌دا له‌به‌رده‌م شاندی یانه‌ی ئیتیحاد، ئاماژه‌ی به پێگه‌ی مێژوویی شاری هه‌ولێر كرد و گوتی "هه‌ولێر كۆنترین شاری جیهانه كه مرۆڤی تێدا نیشته‌جێ بووه و هیودارام ئێوه‌ش كاتێكی خۆش له‌م شاره مێژووییه به‌سه‌ر به‌رن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.