به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاگادارییه‌كی له‌باره‌ی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنیی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كان به ساخته هه‌ژمار ده‌كرێن.
هاتوچۆی هه‌ولێر له ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم هاووڵاتییان و شوفێران و کڕیار و فرۆشیاری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بە هیچ شێوەیەک پشت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنی سەر شەقامەکان نەبەستن.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته له كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلدا بۆ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی تەنیا لە پێشانگه‌کانی ئۆتۆمبێل و کۆمپانیاکان گرێبەستەکان واژۆ بکەن.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بە پێچەوانەوە هه‌موو گرێبەستێکی سەر شەقام بە ساختە و بێ بنەما ئەژمار دەکرێت و لە کاتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ کاری پێ ناکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.