Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 03:13

ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل بۆ 338 سەرباز بەرزبۆوە

کوردستان TV
100%

دوێنێ هەینی، سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەربازێكی دیكەی لەنێو هێزەكانیدا لە كاتی شەڕی بەردەوامی سەر كەرتی غەززە ڕاگەیاند.
ڕۆژنامەی یەدیحۆت ئەحەرەنوتی ئیسرائیلی لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویكردەوە، سەربازێكی دیكە كە نەقیبێكی ناوچەی جەلیلە لە باكووری كەرتی غەززە كوژراوە، بەمەش كۆی ژمارەی كوژراوانی سەربازانی ئیسرائیلی لە حەوتەمی مانگی ڕابردووەوە تا دوێنیچ هەینی گەیشتۆتە 338 سەرباز .
لەلایەكی دیكەوە ئەبو عوبەیدە، گوتەبێژی سەربازی لیواكانی قەسام (باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ) رایگەیاند: ژمارەی كوژراوانی سوپای ئیسرائیل زۆر زیاترە لەوەی كە سەركردەكانی سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامە فەرمییەكاندا ڕایدەگەیەنن.
شایانی باسە بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە زیاتر لە نۆ هەزار كوژراو و زیاتر لە 22 هەزار بریندارشی لێكەوتۆتەوە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.