Erbil 24°C شەممە 02 تشرینی دووەم 14:46

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌نێو خاكی سووریا بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق ئه‌مشه‌و هه‌ینی بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یاند.

مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و توانیمان سه‌ربازگه‌ی (خه‌راب ئه‌لجه‌یر)ی ئه‌مه‌ریكی له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك بۆردومان بكه‌ین و ئامانجه‌كانیش به‌ سه‌ركه‌وتوویی بپێكین.

لای خۆیانه‌وه‌ میدیاكانی سووریا ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو كه‌ ئه‌مشه‌و هه‌ینی چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ گوندی خه‌راب له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرابوو و هاووڵاتییانی سنووری ناوچه‌كه‌ گوێبیستی ده‌نگی گه‌وره‌ی مووشه‌كه‌كان بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.