Erbil 21°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 15:37

(نمه‌ی باران) دووه‌م كتێبی شیعری "ئه‌رسه‌لان ئالانی" بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری دۆڵی ئالانه‌ ، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ی گشتی خه‌لیفان ، له‌رێوڕه‌سمێكدا  به‌ئاماده‌بوونی نووسه‌ران و ئه‌ده‌ب دۆستان دووه‌م كتێبی شاعیر و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار ( ئه‌رسلان  ئالانی ) بڵاوكرده‌وه‌.
كتێبی (نمه‌ی باران) كۆمه‌ڵێ شیعری هه‌ست ناسكی شاعیر ئه‌رسه‌لان سلێمان قادر ناسراو به‌ (ئه‌رسه‌لان ئالانی) له‌ خۆده‌گرێت.
 ئه‌رسه‌لان ئالانی شاعیر و هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار له‌ ساڵی 1980 له‌ گوندی ئالانه‌ له‌دایك بووه‌جگه‌له‌بواری هونه‌ری شێوه‌كاری پێشتریش كتبێكی تری شیعری به‌ ناوی (گه‌ڵا وه‌ریوه‌كان) بڵاوكردۆته‌وه‌.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ هه‌رچه‌نده‌خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌ به‌ڵام ده‌ستێكی باڵای له‌ بواره‌كانی هونه‌ری شێوه‌كاری ،دیزاینه‌ر ،شیعر نووسین هه‌یه‌.
پایز: 
به‌خێربێی  ئه‌ی  وه‌رزی پـــایـز
وه‌رزی  چریكه‌ی  بولبول و
وه‌رزی  دابـڕانـــی  گـوڵ و 
وه‌رزی  دابــــارینــی  دڵ و
وه‌رزی ئه‌سرین ڕێژی دار گوێز
وه‌رزی هه‌ناری سه‌ر سینه‌ت
كـراس زه‌ردی جوان و ئازیز
خــه‌زانت‌ وه‌ك عومری منـه‌
قــه‌د زراوی  بـــاڵا بــــه‌رز
(گه‌ڵا وه‌ریو)ی عاشــــقان
واده‌ی دڵپڕبوونی هه‌ور و
(نمه‌ی باران)ی سـه‌ر ئه‌رز
پرچی  زه‌ردت
چاوی سه‌وزت
كه‌ی به‌ته‌مای نه‌رم ببێ 
دڵی به‌ردت ؟!

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.