ئەمڕۆ دووشەم د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لەگەڵ ئاڵان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبۆوه، له كۆبوونهوهكهدا بڕیاردرا بۆ لهمهودوا له پڕۆژه نیشتهجێبوونهكان داینگه و قوتابخانهی زیاتر و فراوانتر دروست بكرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا كه بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر ئامادەی بـوو، پەرەپێدانـی کەرتی پەروەردە و فێرکردن تاوتوێ کرا و جەخت لە فراوانکردنی ھەماھەنگـی نێوانیشیان کردەوە.
وەزیری پەروەردە ستایشی ڕۆڵ و ھاوکارییەکانی سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی کرد، لەو پاڵپشتی و ھاوکارییانەی کە لە ڕابردوودا پێشکەش بە کەرتی پەروەردە و فێرکردنی کردووە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، ھیواشی خواست کە زیاتـر پەرە بە کاری ھاوبەشی نێوانیان بدەن، بە ئاراستەی زیاتر پێشخستنی پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان .
لەلای خۆشییەوە سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئامادەیی خۆی و فەرمانگە و بەڕێوەربەرایەتییە گشتییەکانی دەستەی وەبەرھێنانی بۆ ھەر ھاوکاری و کارئاسانییەک نیشان دا لەپێناو خزمەتکردنی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن لەلایەک و پرۆسەی وەبەرھێنان لە کەرتەکەدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.