به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به دزینی پاره له قاسه‌ی چێشتخانه‌یه‌ك.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە بڕێك پارەی لە قاسەی چێشتخانەکەی لێ دزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوە بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد.
بڵاویشی كرده‌وه: توانرا لە ماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات بەهاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات و هێزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر بکرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا دەستیش گیرا بەسەر قاسەکە و پارە دزراوەکەدا.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمەتباران (ح، أ، ب) و (م، م، أ) دانیان بە تاوانەکەیان داناوە و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.