به‌م نزیكانه ده‌ست ده‌كرێت به دروستكردنی پاڕكێكی گه‌وره‌ی نوێ له گه‌ڕه‌كی ژیان و جگه له‌م پاڕكهش پلان هه‌یه چه‌ند پاڕكێكی تریش له شاری هه‌ولێر دروست بكرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لەپێناو پاراستنی ژینگە و زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لە گەڕەکی ژیانی شاری هەولێر لەسەر ڕووبەری 17 هەزار مەتری چوارگۆشە و بە گوژمەی 1 ملیار و 40 ملیۆن دینار، دەست دەکرێت بە دروستکردنی پارکێکی نوێ.
ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا هەموو ئامادەکارییەک بۆ پاڕكه‌كه کراوە و لەم نزیکانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.
پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە هەولێر بە شێوەیەکی گشتی (450) پاڕک و باخچە و دارستان هەیە و ڕێژەی سەوزایی گەیشتۆتە 19.5%.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لە پلان و بەرنامەی پارێزگاكه‌یان دایە پاڕک و باخچە و دارستانی دیکەی نوێ لە هەولێر دروست بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.