ئه‌مڕۆ دووشه‌م سوپای ئیسڕائیل له ڕێگه‌ی بڵاوكراوه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له شارێكی فه‌ڵه‌ستینی كرد و پێی ڕاگه‌یاندن ئه‌گه‌ر ده‌ست له كارێك هه‌ڵنه‌گرن ده‌رگه‌ی جه‌هه‌نمیان به‌سه‌ردا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سوپای ئیسڕائیل بۆ دانیشتووانی شاری خه‌لیل بووه له كه‌ناری رۆژئاوا كه دانیشتووانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س ده‌بێت و چه‌ند رۆژێكه له‌و ناوچه‌یه‌وه ته‌قه له سه‌ربازانی سوپای ئیسڕائیل ده‌كرێت.
سوپای ئیسڕائیل له بڵاوكراوه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كانتان ڕاده‌ست نه‌كه‌نه‌وه و ده‌ست له ته‌قه‌كردن له سوپاكه‌مان هه‌ڵنه‌گرن، ده‌رگه‌ی جهههنمتان له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
سوپای ئیسڕائیل داواشی له ته‌قه‌كه‌ره‌كان كرد عاقڵ بن و ده‌ست له‌و كاره‌یان هه‌ڵگرن، به‌پێچه‌وانه‌وه به توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
سوپای ئیسڕائیل ماوه‌ی 24 رۆژه بۆردومانی غه‌ززه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا زیاتر له 8 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردوو كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سه‌ربازی دژی ئیسڕائیل ئه‌نجام دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.