Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 03:22

ڕێگاى سماقوڵی - هیزۆپ کرایەوە

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دووشەممە 2023.10.30، بە ئامادەبوونى دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا دروستکردنى پارچەیەک لە ڕێگاى سماقووڵى - هیزۆپ بە درێژی 2.276 کم کرایەوە، کە بەگوژمەى نزیکە (2 ملیار دینار) لە سەر بودجەى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەشێوەى بەڵێندەرایەتى جێبەجێکراوە.
لە ڕێورەسمەکەدا، کە هەریەک لە ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و  حاکم تارق، قائمقامی قەزایى کۆیە و حکیم ولیا، راوێژکاری وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و ئەندازیارانی رێگاوبان و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران و ئەندازیاران و کۆمپانیایى جێبەجێکار بۆ تەواوکردنى پڕۆژەکە بە کوالێتی بەرز و تایبەتمەندییەکانى لە کاتى دیاریکراوى خویدا، باسی لە گرنگى ڕێگاکە کرد، کە جگە لە ئاسانكاریى بۆ هاتوچۆى شۆفێران، خزمەتێکى زۆرى هاوڵاتییان بەگشتیى و خەڵکى ناوچەکە بەتایبەتى دەکات.
جێگەى باسە، پڕۆژەکە پێکھاتووە لە دوو بەش، بەشى یەکەمى چاککردن و دروستکردنى پارچەیەکى ڕێگاکەیە بە درێژی 2.276 کم و دروستکردنى ئاوبەری سندووقی و لوولەیی لە خۆ دەگرێت، بەشی دووەمی پرۆژەکەش بریتییە لە دروستکردنی دیواری پاڵپشت بە درێژی 150م و بەرزی 5 م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.