ڕۆژنامەی “گاردیان”ی بەریتانی پێی وایە ئەو هێرشانەی كە لەلایەن چەكدارانی پەیوەندیدار بە ئێرانەوە ئەنجامدراون ،دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژییەكانی ناوچەكە .
تۆبیاس بورك، توێژەری ئەمنی لە ئینستیتیوتی ڕۆیاڵ یونایتد سێرڤیس لە لەندەن لە راپۆرتێكدا ڕایگەیاندووە، ئێران بە واتای وشە یاری بە ئاگر دەكات و ئەوەی دەیبینین ئاستی داهاتووی شەڕی غەززەیە، كە دەیەوێ هاودەنگی نیشان بدات.
هەروەها بە گوتەی بورك، ئەو بڕوایە بەهێزتر بووە لەسەر بوونی ململانێیەكی ناوچەیی كە ڕوو لە زیادبوون دەكات.
ڕاپۆرتەكە لە كۆتاییدا ئاماژەی بەوەش كردووە كە كۆشكی سپی ڕایگەیاندووە، چاودێری بەرزبوونەوەی هێرشە مووشەكییەكان و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەكانی گروپە پاڵپشتیكراوەكانی ئێران دەكات بۆ سەر ئەو بنكە سەربازییانەی كە كارمەندانی ئەمریكی لە عێراق و سوریادا نیشتەجێن.
رۆژنامەیەكی بەریتانی: ئێران یاری بە ئاگر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.