Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 06:45

ڤیدیۆ .. وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل: هێزەكانمان چوونەتە نێو كەرتی غەززە

کوردستان TV
100%

دانیال هەگاری،وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: هێزەكانمان چوونەتە نێو كەرتی غەززەوە.
ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانكردنی چڕ بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی كەرتی غەززە لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە، لەگەڵ درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنی زەمینی سەربازی كە ئێوارەی دوێنێ هەینی لە 3 میحوەرەوە دەستیپێكردووە..
بەپێی هەواڵێكی عەرەبییە حەدەس.ئۆپەراسیۆنی زەمینی سەربازی لە بەیت لاحیا و بەیت حەنون و ڕۆژهەڵاتی بورێج بەردەوام بووە .
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین،لە شەوی ڕابردووەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، دەیان كەس كوژراون و كەسانی دیكەش برینداربوون، ئەمەش لە ئەنجامی هێرشە مووشەكییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەكەكانی نیشتەجێبوون لە ژمارەیەك ناوچە .
جگە لەوەش ئەڤیغای ئێدرعی،وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزە سەربازییەكانان چوونەتە ناوچەی باكووری كەرتی غەززە و مەودای ئۆپەراسیۆنە زەمینییەكانیان فراوانتر كردووە.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.