Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:50

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 10/28، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە ئێریك شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ كرا.
تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە پێویستیی دابینكردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی دوای ئەوەی حكومەتی هەرێم، بە داتا و زانیاری وردەوە، ڕوونكردنەوەی پێویستیان پێشكەشی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ كردووە و پێویستە حكومەتی فیدراڵیش، شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت، چونكە ناكرێت چیتر مافی مووچەخۆرانی هەرێم پێشێل بكرێت.
گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان و پاراستنی نێردە دیپلوماتییەكان و هێزەكانی هاوپەیمانان، بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.