Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 06:46

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل : شەوی رابردوو بە 100 فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی غەززە كراوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە،ئەڤیغای ئێدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وردەكارییەكانی هێرش و بۆردومانەكانی شەوی ڕابردوویی سەر غەززەی ئاشكرا كرد.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی“x”  تویتەری پێشوو رایگەیاندووە، نزیكەی 100 فڕۆكەی جەنگی بۆردومانی كەرتی غەززەیان كردووە، كە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێكی درێژخایەن تا شەوی هەینی لەسەر شەممە بەردەوام بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، فڕۆكە جەنگییەكان سەدان مووشەكیان بەكارهێناوە، هەروەها بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەو هەڵمەتانە نزیكەی 150 ئامانجی ژێرزەمینیان لە باكووری غەززە كردۆتە ئامانج، هەروەها بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئامانجەكانی حەماس لەناوبراون.
ماوەی 3 هەفتەیە ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەربازی بە ناوی "شمشێری ئاسنین" لە كەرتی غەززە ئەنجام دەدات،  ئۆپەراسیۆنەكە تەواوی گەڕەكەكانی غەززەی خاپوور كردووە و بووەتە هۆی كوژرانی  حەوت هەزارو 326 كەس كە سێ هەزارو 38 منداڵ و هەزارو 126 ژن و 414 كەسی بەساڵاچووی تێدایە، جگە لە برینداربوونی 18 هەزار و 967 هاووڵاتی دیكە .
هەر لەو ماوەیەدا بزووتنەوەی حەماس زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتی ئیسرائیلی كوشتووە و پێنج هەزار و 132 كەسی بریندار كردووەو زیاتر لە 220 كەسیشی بەبارمتە گرتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.