Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:22

ئەڵمانیا زیاتر لە 1000 سەرباز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، سوپای ئەڵمانیا بڵاوەپێكردنی زیاتر لە هەزار سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاگەیاند بۆ هاوكاریكردنی ئەگەری چۆڵكردنی هاووڵاتیانی ئەڵمانیا لەژێر ڕۆشنایی شەڕی ئیسرائیل لەسەر كەرتی غەززە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە.
سەرچاوەیەكی سوپا بە ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی ڕایگەیاندووە كە زۆرینەی سەربازەكان لە قوبرسدان، ئامادەن بۆ جێگیركردنی دەستبەجێ ئەگەر پێویست بكات، ئاماژەی بەوەشكرد كە ناتوانرێت پێشبینی چۆنییەتی پەرەسەندنی ململانێكان بكرێت.
ترسی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەیە سەبارەت بە ئەگەری فراوانبوونی مەودای شەڕی ئیسرائیل كە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە لە كەرتی غەززە بەردەوامە.
شایانی باسە بۆ بیست و دووهەمین ڕۆژی لەسەریەك بۆردومانی چڕ و بێ وێنەی ئیسرائیل بۆ غەززە بەردەوامە و زیاتر لە حەوت هەزار كوژراو و هەزاران برینداری لێكەوتووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.