Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 10:10

هۆڵەندا داوا لە هاووڵاتیانی دەكات دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن 

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا داوای لە هاووڵاتیانی خۆی كرد دەستبەجێ عێراق بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا هۆشداری بەهاووڵاتیانی وڵاتەكەی دا كە لەبەر رۆشنایی پێشهاتەكانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و غەززە رەنگە رەوشی عێراق بەخێرایی تێك بچێت.
دوای رووداوەكەی 7ی ئۆكتۆبەر كە چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل و دواتریش ئیسرائیل وەڵامی هێرشەكانی دایەوە،گرووپە چەكدارەكانی عێراق چەند جارێك لەرێگەی فڕۆكەی  فڕۆكەوانەوە هێرشیان كردۆتە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لەعێراق و دۆخەكە ئاڵوز بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.