Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 08:59

ئەمریكا ڕێوشوێنی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەبەر

کوردستان TV
100%

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە نامەیەكدا بۆ مایك جۆنسۆن، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، ئەمریكا ئامادەیە هەنگاوی زیاتر بگرێتەبەر.
لێدوانەكانی بایدن لە نامەكەدا دوای ئەوە هات كە سوپای ئەمریكا ڕۆژی هەینی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دوو دامەزراوەی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا ئەنجامدا.
هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانیان لە سوریا و عێراق لە دوای ٧ی ئۆكتۆبەرەوە نزیكەی 14 جار هێرشیان كراوەتە سەر.
پنتاگۆن، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، 21 ئەندامی سوپای ئەمریكا لە ئەنجامی هێرشەكانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بە سووكی لە عێراق و سوریا برینداربوون ، بەڵام هەموویان گەڕاونەتەوە سەر ئەركەكانیان.


 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.