Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 06:03

ڤیدیۆ.. سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەركردەیەكی گرووپە چەكدارەكانی فەلەستین ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە سوپای ئیسرائیل كوژرانی عیسام ئەبو ڕوكبە، سەرۆكی هێزی ئاسمانی حەماس، لە هێرشێكی ئاسمانیدا لە كەرتی غەززە ڕاگەیاند، 
سوپای ئیسرائیل لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس ئاشكرای كردووە كە ئەبو ڕوكبە "بەرپرس بووە لە فرۆكەی بێ فرۆكەوان و گلایدەر .
لای خۆیەوە،ئەفیغای ئێدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ئەبو ڕوكبە بەرپرسیار بووە لە بەڕێوەبردنی سیستەمی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و پەڕەشوت و سیستەمی سیخوڕی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی ڕێكخراوی حەماس.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەبو روكبە بەشداریی لە پلاندانان و ئەنجامدانی كۆمەڵكوژییە خوێناوییە 7ی ئۆكتۆبەردا كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.