Erbil 12°C شەممە 02 تشرینی دووەم 01:25

به‌هۆی شه‌ڕی ئیسڕائیل و گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان زیاتر له‌ 19 هه‌زار لوبنانی ئاواره‌بوون

کوردستان TV
100%

به‌هۆی ئاڵۆزی و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین تا ئێستا زیاتر له‌ 19 هه‌زار هاووڵاتی لوبنانی ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاواره‌كان سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین تا ئێستا 19 هه‌زار و 646 هاووڵاتی لوبنانی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر ‌بوون.

ڕاشیگه‌یاند: رۆژانه‌ ڕێژه‌ی ئاواره‌بوونی هاووڵاتییانی لوبنانی ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی نێوان سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین كه‌ له‌ 7ی ئه‌م مانگه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون له‌ باشوور و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رین و زۆرینه‌شیان له‌ قوتابخانه‌كان جێگیركراون.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی باشووری لوبنان له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام بۆردومانی له‌سه‌ر بووه‌ له‌لایه‌ن سوپای ئیسڕائیل و حزبوڵاوه‌، به‌هۆی ئه‌م بۆردومانانه‌ش تا ئێستا 40 هاووڵاتی لوبنانی كوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.