ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەکەی دوێنێی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و رایدهگهێنێت، لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
له راگهیاندراوهكهی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێردا هاتووه، بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 2023.10.22، ڕووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخموورى سنوورى پارێزگاکەمان بەهۆی هەڵە تێگەیشتن لە یەکێک لە خاڵە سەربازییەکان لە چیای قەرەچووغ ڕوویدا و لە ئەنجامدا شەڕە تەقە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی لێکەوتەوە و هەریەک لە "عەقید کاکە جەوهەر قەهار" و "هاوڕێ جەوهەر" شەهید بوون و ژمارەیەکى ترى پێشمەرگەش برینداربوونی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر راشیدهگهێنێت، بەمبۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە شەهیدان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشى خەمیان دەزانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین، ئومێد دەکەین لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکرێت بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
پارێزگاری ههولێر: ئومێد دەکەین لە زووترین کاتدا ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی چیای قهرهچووغ بکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.