Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:41

هێرشی زه‌مینی سوپای ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ چۆن ئه‌نجام ده‌درێت؟

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شێوازی هێرشی زه‌مینی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ خسته‌ڕوو و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت.

یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: ڕه‌نگه‌ هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ مانگێك یا دوو مانگ یاخود سێ مانگ بخایه‌نێ، به‌ڵام له‌ كۆتایی هێرشه‌كه‌دا شتێك بوونی نامێنێ به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس.

گوتیشی: به‌ر له‌وه‌ی تانك و زریپۆشه‌كانمان ده‌ست به‌ هێرشی زه‌مینی بكه‌ن، هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و خاڵه‌كانی دوژمن ده‌كه‌ین كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كوشنده‌ و ورد و كوالێتی ئه‌نجام ده‌درێن.

یوئاف گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسڕائیل پێشتریش هه‌ر له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر غه‌ززه‌، رۆژی هه‌ینی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه‌ هێرشه‌كه‌یان به‌ 3 قۆناغ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئامانجی سه‌ره‌كیشیان بنبڕكردنی یه‌كجاری بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و دانانی سیسته‌مێكی نوێیه‌ بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین پێ ده‌نێته‌ رۆژی 16 و تا ئێستاش له‌ هه‌ردوولا سه‌دان كه‌س كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.