كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دانی به‌وه دانا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سوپای ئیسڕائیل هێرشی زه‌مینی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ست پێ كردووه، به‌ڵام ئه‌وان توانیویانه ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و هێرشه‌كه تێك بشكێنن.
كه‌تائیبی قه‌سام له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م تانكه‌كانی سوپای ئیسڕائیل خاڵێكی سنووری رۆژهه‌ڵاتی خان یوونس (باشووری كه‌رتی غه‌ززه)یان تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام هه‌ر زوو هێزهكانیمان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ناچاریان كردووه پاشه‌كشه بكه‌ن.
بڵاویشی كرده‌وه: له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا چه‌ند زریپۆش و ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی سوپای ئیسڕائیلیش تێكشكێنراون.
به‌ڵام سوپای ئیسڕائیل له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه زانیاری جیاوازتری بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه گرووپه چه‌كداره‌كان له نزیك ناوچه‌ی كیسۆفیم ته‌قه‌یان له سه‌ربازه‌كانیان كردووه، ئه‌وانیش به چه‌ند زریپۆشێك ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ته‌قه‌یان لێ كردوونه‌ته‌وه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ته‌قه‌كان، میدیاكانی ئیسڕائیل ئاماژه‌یان به‌وه دا كه له ئه‌نجامی ته‌قه‌كاندا 4 سه‌ربازی ئیسڕائیلی بریندار بوون كه برینی یه‌كێكیان مه‌ترسیداره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.