سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند كه شه‌ڕی غه‌ززه بۆ ئیسڕائیل بابه‌تی ژیان و مردنه.
بنیامین نه‌تانیاهۆ ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حزبوڵا بێته نێو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسڕائیله‌وه، وێرانكارییه‌ك دووچاری لوبنان ده‌بێته‌وه كه هه‌رگیز بیری لێ نه‌كرابێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا دیار نییه حزبوڵا بڕیار له‌سه‌ر هاتنی بۆ نێو جه‌نگ ده‌دات یاخود نا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل كه شه‌ڕی غه‌ززه بۆ ئیسڕائیل بابه‌تی ژیان و مردنه.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 7ی ئه‌م مانگه كه‌تائیبی عیزه‌دین قه‌سام باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی سوپا و شاره‌كانی ئیسڕائیل ده‌ست پێ كرد و له ئۆپه‌ڕاسیۆنی تۆفانی ئه‌قسا سه‌دان ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و هاووڵاتی ئیسڕائیلی كوژران و به‌دیل گیران.
له دوای ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ش، سوپای ئیسڕائیل بۆردومانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و ناوچه‌كانی تری فه‌ڵه‌ستین ده‌ست پێ كرد و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا سه‌دان هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.