Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:32

ئیسڕائیل: تا ئێستا 1210 سه‌ربازمان كه‌مئه‌ندام بوون

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕایگه‌یاند له‌ رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ر و ده‌ستپێكی جه‌نگیان به‌رامبه‌ر به‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین‌ تا ئێستا 1210 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازی سوپاكه‌یان كه‌مئه‌ندام بوون.

به‌شی دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و 1210 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازه‌یان كه‌ په‌ككه‌وته‌بوون، به‌شی زۆریان نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌و ڕێژه‌یه‌ 88% په‌ككه‌وته‌كان پێویستیان به‌ هاوكاری پزیشكی و دارایی هه‌یه‌ بۆ خۆیان و ماڵباته‌كانیان.

سه‌باره‌ت به‌ كۆی گشتی كوژراوه‌كانیش، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسڕائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه له‌ رۆژی 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تا ئێستا 306 ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازیان كوژراون.

هه‌روه‌ها كۆی گشتی كوژراوه مه‌ده‌نی و سه‌ربازییه‌كانی‌ ئیسڕائیلیش بریتییه‌ له‌ زیاتر له‌ 1400 كوژراو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.