Erbil 19°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 19:38

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە نیپاڵی هەژاند 

کوردستان TV
100%

 ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزەزانی نیپاڵ ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.1 پلە لە نیپاڵ ڕوویداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەندی بوومەلەرزەكە لە ناوچەی دادینگ بووە كە نزیكەی 55 كیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای كاتماندۆی پایتەختەوە دوورە.
لەوبارەیەوە بەرپرسێكی باڵای دەڤەری دادینخ گوتی: هەستمان بە لەرزینێكی زۆر بەهێز كرد، بەشێك لە دانیشتووانی ناوچەكە بەپەلە لە ماڵەكانیان دەرچوون.
هەروەها ناوەندی بوومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 13 كیلۆمەتر بووە.
جێگای سەرنجە كە نیپاڵ لە ساڵی 2015دا كارەساتێكی سەختی بەخۆیەوە بینی، كاتێك بوومەلەرزەیەك وڵاتەكەی گرتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە 4 هەزار كەس گیانیان لەدەستدا .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.