Erbil 22°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 17:34

وەزارەتی دارایی کۆی داهات و خەرجی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەی داهات و خەرجی لە شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2023 بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هەر شەش مانگ جارێک ڕاپۆرتی خەرجی و داهات بڵاو دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 21ـی 10ـی 2023 لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی ڕوون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەمەودوا ڕاپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاو دەکرێتەوە.

 وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە کە "سەرجەم داتا و زانیارییەکانی خشتەی داهات و خەرجی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسەند کراوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.