Erbil 23°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 15:20

لە سەرەتای مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرای دەکات کە لە سەرەتای هەفتەی مانگی داهاتوودا ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت و هاوکات بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی 10ـی 2023 عیماد جەمیل بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ڕایگەیاند: زیاتر لە 300 کاندید له ‌به‌شداریكردن له ‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێبەش کراون کە (197) بە هۆکارەکانی لێپرسینەوە و دادپەروەری، (102) تاوانبار، ئەندامێکی ئاسایشی نیشتمانی، 1 تیرۆر، 1دەستپاکی، (19) جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی کاندیدبوون، دوورخراونەتەوە.

ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای هەفتەی مانگی تشرینی دووەم ناوی کاندیدەکان پەسەند دەکرێت و هاوکات بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستپێدەکات.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ناوەند و وێستگە تایبەتەکانی دەنگدانیش عیماد جەمیل گوتی: ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدانی گشتی 7 هەزار و 166 بنکەیه‌ و بنکە دەنگدانی گشتی 35 هەزار و 553 بنکەیه‌، هاوکات ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی تایبه‌ت 565 بنکەیه‌، هەروەها ژمارەی بنکەکانیان دوو هەزار و 367 بنکەیه‌ و دەنگدانی تایبەت هەموو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەرگری، و ئۆرگانەکانی دیکە دەگرێتەوە جگە لە دەسته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

لەبارەی دەنگدانی ئاوارەکانیش باسی لەوە کرد کە بەهۆی گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ژمارەی ئاوارەکان لە 120 هەزارەوە بۆ 48 هەزار کەمی کردووە، ژمارەی ناوەندی دەنگدان بۆ ئاوارەکان 34 بنکەیه‌ و وێستگەکانیان ژمارەیان 120ـە و بەمشێوەیەش کۆی گشتی ژمارەی بنكه‌كانی ده‌نگدانی ئاوارەکان و گشتی و تایبه‌ت  (7765) و کۆی گشتی وێستگەکان (38 هەزار و 40) وێستگەن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش دا کە ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و قوتابییانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه‌ ژماره‌یان 214 هەزار و 595 فەرمانبەرن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.