Erbil 23°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 15:23

گۆتێرێش له‌ میسڕه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ غه‌ززه‌

کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشته وڵاتی‌ میسڕ و ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌شی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانه‌ بۆ كه‌رتی غه‌ززه‌.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش دابه‌زی، بڕیاره‌ سه‌ردانی خاڵی سنووری ره‌فح بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به‌ڕووی هاووڵاتییانی كه‌رتی غه‌ززه‌ بكاته‌وه‌.

گۆتێرێش له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به‌رده‌وام داوای له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ سوپای ئیسڕائیل و گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین كردووه‌ به‌په‌له‌ و ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ ڕابگرن، جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ میسڕ به‌ پایه‌ی ئاشتی داده‌نرێت و تاكه‌ وڵاته‌ بتوانێت سنوورێك بۆ ئه‌وه‌ توندوتیژییانه‌ی ئێستا دابنێت.

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕاشیگه‌یاندبوو كه‌ پێویسته‌ به‌ زووترین كات رێگه‌ به‌ گه‌یاندنی هاوكاری و یارمه‌تییه‌ مرۆیی و ته‌ندروستییه‌كان بدرێت بۆ كه‌رتی غه‌زه‌، نه‌ك ته‌نیا یه‌كجار به‌ڵكو به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام و بێ دابڕان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ریش و خاڵی سنووری ره‌فع له‌ وڵاتی میسڕ تاكه‌ ده‌روازه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ خه‌ڵكی سڤیلی غه‌ززه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.