Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 09:48

ئیسڕائیل دوایین ئاماری قوربانییانی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕایل ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوایین ئاماری قوربانییانی به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌ته‌ ئیسڕائیلییه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: ژماره‌ی كوژراوانمان نزیكه‌ی 1400 كه‌سه‌ و له‌گه‌ڵ برینداربوونی 4834 كه‌سی تر.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ رێژه‌ی برینداره‌كان تا ئێستا 301 كه‌س له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماون و له‌ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكیدان كه‌ 48 كه‌سیان بارودۆخی ته‌ندروستییان مه‌ترسیدار و ناجێگیره‌، هه‌روه‌ها حاڵه‌تی 173 كه‌سی تریش مامناوه‌نده‌.

سه‌باره‌ت به‌ بارمته‌ و ڕفێنراوانیش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسڕایل ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 203 هاووڵاتی ئیسڕائیلی بارمته‌ن له‌ژێر ده‌ستی گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی فه‌ڵه‌ستین له‌ غه‌ززه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.